عه‌مبارێكی دانه‌وێڵه‌ى كۆنیان كرد به‌ ماڵێكى بچووكى خه‌ونه‌كانیان

ئه‌م عه‌مباره‌ كۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1955 و له‌ ئیستیل دروست كراوه‌

له‌ فیونیكس ئه‌ریزونای ئه‌مریكا ته‌لارساز كریستۆف كایزه‌ له‌گه‌ڵ خێزانى شاونا زیبه‌لت توانیان دواى كاركردنێكى زۆر عه‌مبارێكى دانه‌وێڵه‌ى كۆن بكه‌ن به‌ ماڵێكى جوان و نایاب.

ئه‌م عه‌مباره‌ كۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1955 و له‌ ئیستیل دروست كراوه‌ و رووبه‌رى ته‌نها 17.65 مه‌ترى چوارگۆشه‌یه‌ بیرۆكه‌ى دروستكردنى ماڵێك له‌گه‌ڵ هه‌موو پێویستیه‌كان و دانانى كه‌لوپه‌لى ناو ماڵان تاڕاده‌یه‌ك ئاسان نییه‌ بۆیه‌ ته‌لارساز كریستۆف كایزه‌ به‌ جوانى كاره‌كانى كرد تا بتوانێ به‌شێوه‌یه‌ك دیزاینى ماڵه‌كه‌ى بكات و ته‌نانه‌ت بیرى له‌ مۆبیلیات و كه‌لوپه‌لى ناوماڵیش كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ باشى رێكیان بخات تا خۆى و هاوسه‌رى له‌ناو ئه‌و ماڵه‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن.

گۆڕینى عه‌مبارێكى ئیستیلى خڕ بۆ ماڵێك كارێكى ئاسان نه‌بوو به‌ڵكو زۆر گرانبه‌ها بوو وه‌ك كاركردن و راكێشتنى بۆڕى ئاو و دروستكردنى گه‌رماو و توالێت بۆیه‌ ئه‌وان ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدا به‌ داراییه‌كى باش تا بتوانن ماڵى خه‌ونه‌كه‌یان به‌ ئه‌نجام بگات.
 
كریستۆف و شاوناى هاوسه‌رى توانییان خانوه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن و ژوورى نوستن و چێشتخانه‌و و ته‌نانه‌ت پێش ماڵه‌كه‌شیان له‌ بیر نه‌كردبوو به‌ شیوه‌یه‌كى جوان و سروشتى باخچه‌یه‌كیان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتى نان خواردن دیمه‌نیكى جوان ببینن.


 

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز