حه‌شدى شه‌عبى سێ گه‌نجى كاكه‌یى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى گوایه‌ به‌ دواى ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ن

به‌ گومانى چوونى ئۆتۆمبێلێك بۆ ناو گوندى تۆبزاوه‌ گروپێكى سه‌ر به‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماله‌كانى گونده‌كه‌و دواى پشكنین سێ گه‌نجى كاكه‌یى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یان ئه‌م شه‌و له‌ ده‌وربه‌رى كاتژمێر 11 شه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كى چه‌كدراى سه‌ربه‌ گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ بیانوى چوونى ئۆتۆمبێلێك بۆ ناو گوندى تۆبزاوه‌ى كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌كان دواى پشكنینین دوو گه‌نجى كاكه‌یى دانیشتویى ئه‌و گونده‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و گروپه‌ له‌ كاتى گه‌ڕان و پشكنینى خانووه‌كان سوكاتى زۆریان به‌ خه‌ڵكى گوندى تۆبزاوه‌ كردووه‌و هیچ پاساوێكیان بۆ پشكنینكه‌ پێ نه‌بووه‌ ته‌نیا بیانویان ئه‌وه‌بووه‌ گوایه‌ ئه‌وان به‌ دوواى ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ن  ئه‌ویش هاتۆته‌ گوندى تۆبزاوه‌ گومانى ئه‌ویان كردووه‌ خۆى له‌ ماڵه‌كاندا شاردبێته‌وه‌،
له‌ كۆتاى گه‌ڕان و پشكنینه‌كه‌ هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ بۆیه‌ سێ له‌ گه‌نجه‌كانى گوندى تۆبزاوه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌

گوندى تۆبزاوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گونده‌كانى كاكه‌یى نشین سه‌ربه‌ قه‌زاى داقوقه‌ به‌ دوورى 40كم ده‌كه‌وێته‌ باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ دواى كاره‌ساتى 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر حوكمى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و عێراقى هه‌رجاره‌وه‌ به‌ بیانوێك حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌رناوچه‌ كه‌