"ژیانی كورده‌واری" له‌ كتێبكدا بڵاوكراوه‌

باس له‌ ده‌یان بابه‌تی كولتووری كورده‌واری ده‌كات

نووسه‌ری "حه‌مید ڕه‌شاش" كه‌سایه‌تی و نووسه‌ری شاری هه‌ولێر چاپی دووه‌می  كتێبی "ژیانی كورده‌واری" و بڵاو كرایه‌وه‌.

 حه‌مید ڕه‌شاش ده‌ڵێت: ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی كورده‌واری، باس له‌ ژیانی كورده‌واری و شوانی و ده‌یان بابه‌تی كولتووری كورده‌واری ده‌كات.

شایانی باسه‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌كادیمیای كورده‌واری چاپ كراوه‌ ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی نزیكه‌ی ٤٠٠ لاپه‌ڕه‌یه‌ ،‌دووه‌م چاپی ساڵی ٢٠١٧یه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی