مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستكاری ناكرێت

بڕێكی كه‌م له‌ مووچه‌ی پله‌ داره‌كان ده‌ستكاری ده‌كرێت

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستكاری ناكرێت و له‌نزیكترین كات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ده‌كرێ بڕێكی كه‌م له‌ مووچه‌ی پله‌ داره‌كان ده‌ستكاری ده‌كرێت.

ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌نگۆی ده‌ستكاری كردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان هه‌بوو.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ڕۆژانه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی هه‌بوو، هه‌روها ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی پارتی به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ده‌ستگاكانی په‌یوه‌ندار له‌سه‌ر هێڵ بووین و به‌دواداچونمان ده‌كرد.

ده‌شڵێ: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بڕیار به‌ده‌ست و په‌یوه‌نداری حكومی دڵنیا كراینه‌وه‌ كه‌،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستكاری ناكرێت و له‌نزیكترین كات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ده‌كرێ بڕێكی كه‌م له‌ مووچه‌ی پله‌ داره‌كان ده‌ستكاری ده‌كرێت.