ئه‌مڕۆ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێ و پشووی فه‌رمی بانكه‌كان ناگرێته‌وه‌

رۆژانی ٢٤ و ٢٥ بۆ بانكه‌ حكومییه‌كان پشوو نییه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی له‌دایكبوونی حه‌ززره‌تی عیسا رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك پشووی فه‌رمیی راگه‌یاند، به‌ڵام پشووه‌كه‌ بانكه‌كان ناگرێته‌وه‌و مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

فوئاد عوسمان ،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رایگه‌یاند، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ئه‌و دوو رۆژه‌ی كه‌ پشووی فه‌رمییه‌ ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌یان.

ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی له‌دایكبوونی حه‌ززره‌تی عیسا (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت ) رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك پشووی فه‌رمیی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند ، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و دوو رۆژه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رده‌وام ده‌بێت.