باس له‌ جینۆسایدی بارزانییه‌كان ده‌كات

باس له‌ جینۆساید و تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس له‌ نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1991 ده‌كات .


كتێبێكی نوێ له‌ ژێر ناوی " جینۆسایدۆ تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس " بڵاوكرایه‌وه‌  كه‌ باس له‌ جینۆساید و تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس له‌ نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1991 ده‌كات .

نووسه‌ری كتێب " عومه‌ر هه‌مزه‌ ساڵح " ئه‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كدا دابه‌شكردووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی زمانی شایه‌تحاڵ و به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه‌ باس له‌ جینۆساید و تاوانه‌كانی به‌عس دژ به‌ بارزانییه‌كان ده‌كات .

ده‌روازه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ به‌ گشتی باس له‌ جینۆسایدو چه‌مك و ناساندنی جینۆساید ،سنووری جوگرافی و پێكهاته‌ی عه‌شیره‌تی بارزان ،قۆناغه‌كانی ده‌ستپێكردنی جینۆساید له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان و ئه‌نفاله‌كاندا له‌ ساڵی 1988 ،رووخانی رژێمی به‌عس و دامه‌زراندنی دادگای باڵای تاوانه‌كان ، له‌ كۆتاییدا باس له‌ گه‌رانه‌وه‌ی رووفاتی به‌شێك له‌ بارزانییه‌كان ده‌كات .

جێی باسه‌ نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی ئه‌و كتێبه‌دا باس له‌ ووشه‌ی جینۆساید ده‌كات و ده‌لێت:جینۆساید زاراوه‌یه‌كی گریكییه‌ و له‌2 بڕگه‌ پێك دێت ،  جینۆ به‌ مانای" بنه‌چه‌"، هه‌روه‌ها  ساید به‌ مانای "له‌ناو بردن و قركردن" .