هونه‌رمه‌ندێكى ژاپۆنى جوانترین كارى هونه‌رى له‌ كارتۆن دروست ده‌كات

به‌ كاركردنى ده‌ستى و سوود وه‌رگرتن له‌و كارتۆنانه‌ى كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا هه‌یه‌

هونه‌رمه‌ندێكی ژاپۆنی به‌ ناوی مونومى ئوونو هه‌وڵیدا كاریى سێ ره‌هه‌ندى جوان و نایاب دروست بكات به‌ڵام كه‌ زانى ئه‌و به‌رنامه‌ سۆفت وێره‌ى كه‌ پێویستى پێ ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى زۆر گرانه‌ و له‌م كاته‌دا پێی ناكرێت، هه‌ستا به‌ كاركردنى ده‌ستى و سوود وه‌رگرتن له‌و كارتۆنانه‌ى كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا هه‌یه‌. 

له‌ ئه‌نجامى كاركردنه‌كه‌ى ده‌یان كارى هونه‌رى جوان و نایابى سێ ره‌هه‌ندى دروست كرد و له‌ ئێستادا پێی وایه‌ پێویستى به‌ هیچ جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌ك نابێت و ته‌نها به‌ ده‌سته‌كانى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ده‌یه‌ویت دروستى ده‌كات. 

هونه‌رمه‌ند مونومى ئوونو خه‌ڵكى ژاپۆنه‌ و به‌شى هونه‌رى سێ ره‌هه‌ندى له‌ زانكۆى ئوساكا ته‌واو كردووه‌ .

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز