ئەردۆگان: باڵیۆزخانەی توركیا لە قودسی رۆژھەڵات ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئەردۆگان: ئه‌گه‌ر قودسمان له‌ده‌ستدا، مه‌ككه‌و مه‌دینه‌و كه‌عبه‌ش له‌ده‌ستده‌ده‌ین

ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هه‌رێمى کارەمانی باشوورى تورکیا له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى پارته‌كه‌یدا رایگه‌یاند" بەنیازن لەماوەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەی توركیا لە شارى قودسی رۆژھەڵات بکه‌نه‌وه‌و جارێكى تریش رەخنەی لەبڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا گرت، لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

ئه‌ردۆگان، راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر قودس له‌ ده‌ست بده‌ین، ئه‌وا ناتوانین مه‌دینه‌ بپارێزین. ئه‌گه‌ر مه‌دینه‌ش له‌ده‌ست بده‌ین، ئه‌وا ناتوانین مه‌ككه‌ بپارێزین. وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌ككه‌ له‌ده‌ست بده‌ین، ئه‌وا كه‌عبه‌ش له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ شارى (قودس) ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل په‌سند كرا، ئه‌م بریاره‌ى ترامپ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوى جیهانى ئیسلامى و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ رۆژانه‌ شه‌قامه‌كانى ئیسرائیل به‌ خۆپیشاندانى به‌رفراوان ده‌رازێنرێنه‌وه‌.