به‌ڤیدیۆ .. له‌قوتابخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك رێوره‌سمی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رێوه‌چوو

ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ له‌و رێوره‌سمه‌دا هه‌ڵكرا

به‌ پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شاری كه‌ركووك رێوره‌سمی پیرۆزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و ئاڵای كوردستانیش له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ له‌و رێوره‌سمه‌دا هه‌ڵكرا.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاووڵاتیانی كوردی شاری كه‌ركوك ناتوانن به‌ ئازادی رای خۆیان ده‌رببڕن و رۆژانه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان و سوپای عێراق تووشی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار