ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌گوندی حه‌ساری گه‌وره‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شوان

ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتا كۆتایی له‌گوندی حه‌ساری گه‌وره‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شوان به‌چه‌كـ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

به‌ پێی په‌یجێكی هه‌واڵی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ملازم  شێردڵ حه‌مید عه‌بدوڵڵا ، ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌كانی ۷٠ كاژمێر 10:10 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2017/12/14 له‌گوندی حه‌ساری گه‌وره‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شوان به‌چه‌كـ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

به‌هۆی ئه‌و باردۆخه‌ی له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌شێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بوون تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ بوونه‌ته‌وه‌.