پێشمه‌رگه‌ جارێكی دیكه‌ خۆی رێكده‌خاته‌وه‌

هه‌شت لیوای پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێنه‌ نێو مه‌شق و راهێنانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ په‌رته‌وازه‌ ببوون.

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: ئێمه‌ خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ین كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ په‌رته‌وازه‌ ببوون.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌مانگی رابردووه‌و ئه‌م پرۆسه‌یه‌مان ده‌ست پێكردووه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌مان خستوونه‌ته‌وه‌ نێو پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانه‌وه‌.

گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێ و له‌ لیوای 1-2 ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ده‌گاته‌ هه‌ر هه‌شت لیواكه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار