نوێكراوه‌ته‌وه‌.. ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ شه‌قامی ئیسكانی هه‌ولێر فیشه‌كێكی نا به‌سه‌رییه‌وه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌

له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه‌

هۆگر عه‌زیز، وته‌ بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: دوێنێ كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ گه‌نجێك به‌ ناوی گه‌یلان سه‌عدی عوسمان له‌ دایك بووی 1998 له‌ پێش چێستخانه‌ی كۆشكی شیمال  به‌ چه‌كی ده‌مانچه‌ فیشه‌كێكی له‌ سه‌ری خۆی داوه‌، به‌مه‌به‌ستی كوتایهێنان به‌ ژیانی خۆی.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌و له‌ ئێستاشدا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه‌و هۆكاری ئه‌و هه‌وڵه‌شی نه‌زاندراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێهۆشه‌و تا ئێستا توانای قسه‌كردنی نییه‌.

گوتیشی: ئه‌و جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌ به‌كارهێنراوه‌و توركییه‌و مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی یاسایی نییه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رگیراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

دوێنێ وابڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ مردووه‌،كه‌چی پۆلیس روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ ژیاندا ماوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار