كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی مووچه‌ كۆتاییهات

هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ دابیكردنی مووچه‌ تاوتوێكران

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و  قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و هه‌ندێك له‌ وه‌زیره‌كان و سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی پیشه‌سازی و وزه‌و دارایی و یاسایی كۆبوونه‌وه‌.

دوایی كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ره‌ له‌یه‌ك ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه‌ سروشییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واییان سازدا.

سه‌ره‌تا ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ دابیكردنی مووچه‌ تاوتوێكران و سندوقی خانه‌نشینی كارا ده‌كرێته‌وه‌و كه‌سانێكی زۆریش به‌ نایاسایی خانه‌نشیكراون و پێداچوونه‌وه‌ش به‌ خانه‌شینی پله‌ تایبه‌تییه‌كان ده‌كرێت.

دواتر شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه‌ سروشییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ زووترین مووچه‌ بدرێت، ناشبێت مووچه‌خۆری راسته‌قینه‌ بكرێته‌ قوربانی مووچه‌ خۆری وه‌همی .

ئاماده‌كردنی: رزگار