بەفر بارین ژیان لە بەشێك لە شارەكانی ئەوروپا پەك دەخات

200 گەشتی ئاسمانی لە برۆكسل پەكی كەوت

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی بەلجای بەلجیكی ، بەهۆی بافربارینێكی زۆر چڕ لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە 200 گەشتی ئاسمانی لە برۆكسل پەكی كەوت و بەلایەنی كەمیش 90 گەشتیش دواخرا .

كۆمپانیای هێلە ئاسمانیەكان برۆكسل ئێرلاینز بڵاویكردەوە كە زۆربەی گەشتە ئاسمانیەكانی وەستاون جگە لە هەندێك گەشت بۆ ئەفریكا .

لە بەریتانیاش بەهۆی كەش و هەوای زستانە و بەفر بارینێكی زۆرەوە هاتوچۆی گەشتیاران پەكی كەوتووە و تەواوی گەشتە ئاسمانیەكان وەستاون و تەواوی گەشتەكانی هێلی ئاسنی پەكی كەوت . پلەی گەرمی لە شەودا گەیشتۆتە 12 پلەی ژێر سفر و زۆربەی قوتابخانەكان بەهۆی ئەو كەش و هەوا سەختە داخراون .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی