ئه‌ڵمانیا تاوتوێی مه‌شقدان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ كوردستان 150 سه‌ربازو ئه‌فسه‌رن

لێژنه‌ی كاروباری به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ تاوتوێكردنی مه‌شقدان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و پێشتریش حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا كه‌ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا تا مانگی نیسانی 2018 له‌ كوردستان ده‌مێننه‌وه‌.

ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان 150 سه‌ربازو ئه‌فسه‌رن،له‌ ساڵی 2005 ه‌وه‌ تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا مه‌شقیان به‌ 16 هه‌زار له‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كردووه‌.

دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شێك له‌ پارته‌كانی ئه‌ڵمانیا دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بوون له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دواتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان تا مانگی نیسانی 2018 له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار