ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى نیویۆڕكی ئه‌مریكا روویدا

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شه‌قامێكى ناوچه‌ی مانهاتن روویداوه‌

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2017/12/11 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى نیویۆڕكی ئه‌مریكا روویداو زیانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شه‌قامی 42 بووه‌ له‌ناوچه‌ی مانهاتن و ئه‌و شه‌قامه‌ش به‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌كی و قه‌ره‌باڵغه‌كانی نیویۆڕك داده‌ندرێت .

پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌ش رایگه‌یاندووه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا دیارنیه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن كێ ئه‌نجامدراوه‌و زیانه‌كانیش نه‌خراونه‌ته‌ڕوو .