سه‌رۆك بارزانی به‌ باشترین كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست نیشان كراوه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌دا 73ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌

به‌پێی راپرسییه‌كی ماڵپه‌ری غه‌دیر سه‌رۆك بارزانی به‌ باشترین كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ساڵی 2017  ده‌ست نیشانكراه‌وه‌و سه‌دا 73ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌و تا ئێستا له‌ پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستاندایه‌.

ماڵپه‌ری غه‌دیر، راپرسییه‌كی بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و كوردستانی وه‌ك باشترین كه‌سایه‌تی سیاسی بۆ ساڵی 2017 سازداوه‌ و سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌دا 73ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان و كوردستاندایه‌.

به‌ راپرسییه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ فوئاد مه‌عسوم و ئه‌یاد عه‌لاوی و پاڤێل تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی و قاسم ئه‌عره‌جی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی و ساڵح موتڵه‌گ و هومام حه‌مودی سه‌دا سفری ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌

تا ئێستا ده‌نگی باشترین كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ساڵی 2017 به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌  ..

سه‌رۆك بارزانی  %73

فوئاد مه‌عسوم   %0

حه‌یده‌ر عه‌بادی  %2

سه‌لیم جبووری %0

نوری مالیكی %1

ئه‌یاد عه‌لاوی %0

موقه‌تدا سه‌در %11

قه‌یس خه‌زعه‌لی %1

عه‌مار ئه‌لحه‌كیم %8

قاسم ئه‌عره‌جی %0

حه‌نان فه‌تلاوی %1

ساڵح موتله‌گ %0

ئوسامه‌ نوجه‌یفی %0

هومام حمودی %0

هادی عامری %1

ئاڵا تاڵه‌بانی %0

پاڤیل تاڵه‌بانی %0

قوباد تاڵه‌بانی %0

ktv

 

كوردستان تیڤی - ئاماده‌كردنی : رزگار