ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی قودس کۆدەبێتەوە

له‌سه‌ر داوای چه‌ند ده‌وڵه‌تێك كۆده‌بێته‌وه‌


سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دیپلۆماتکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی ئەمریکایان راگەیاندووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەڕەنسا، بۆلیڤیا، میسر، ئیتاڵیا، سەنیگال، سوید، بەریتانیا و ئۆرۆگوای سبەی هەینی کۆدەبێتەوە.

لای خۆیشیەوە ئەندامی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هالەی لە راگەیەندراوێکدا پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکەی ترەمپ دەربڕی و نووسیوویشیەتی: ئەمڕۆ سەرۆک هەنگاوێکی بوێرانە و مێژوویی نا بۆ ئەو بڕیارەی دواکەوتبوو.