چه‌ند رێنمایی بۆ به‌كارهێنانی سۆپای غازی ماڵان

هه‌ڵه‌ به‌كار هێنانی ئه‌م جۆره‌  سۆپایه‌ غازه‌  مه‌ترسی  گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ 

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان سه‌رماوسه‌هۆڵ  روو له‌هه‌رێمی كوردستان  ده‌كات ئێستا  زۆربه‌ی هاووڵاتیان سوپای غاز به‌كار ده‌هێن.

هه‌ڵه‌ به‌كار هێنانی ئه‌م جۆره‌  سۆپایه‌ غازه‌  مه‌ترسی  گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌  به‌جۆرێك هه‌ندێك خێزان ده‌بنه‌ قوربانی ، بۆیه‌ به‌باشی ده‌زانیین چه‌ند رێنماییه‌كی پێویست بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌م سۆپایه‌ به‌كار ده‌هێنن بخینه‌ روو:

1  سۆپاییه‌كه‌ له‌ شوێنێك دابنێ كه‌ دوور بێت په‌رده‌و قه‌نه‌فه‌.

2  سۆپاییه‌كه‌ له‌ ژووری كراوه‌ بێت به‌ واتا ژوورێك كه‌لێنێك هه‌بێت بۆ هه‌واگۆرگێ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ژوری خه‌وتن  دایبگرسێننیت.

3 هه‌تا ده‌كرێت  بوتڵی غازی سۆپاكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌.

4 له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی سۆپاكه‌ باشتره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بیكوژێنیته‌وه‌.

5 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سۆپای غاز كاریپێنه‌كه‌یت له‌ كاتی خه‌وتن یان له‌ كاتی ده‌رچوونت له‌ ماڵ.

6 ماوه‌ ماوه‌ سۆنده‌ی غازه‌كه‌ پشكنینی بۆ بكه‌ نه‌باده‌ كون بوو بێت .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی