وەزارەتی پەروەردە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڕیارێك دەردەكات

هیچ نووسراوێكی‌ فەرمی و ناوەڕۆكی‌ هیچ كۆبوونەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئاشكرا بكرێت


وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، نابێت نوسراوى فەرمى و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان لە فەیسبوکى شەخسیەوە بڵاوبکرێتەوە.

وەزارەتی‌ پەروەردە بەنووسراوی‌ فەرمی‌ گشتاندنی‌ بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی‌ پەروەردەی‌ (هەولێر، سلێمانی‌، دهۆك، گەرمیان و هەڵەبجە) كردووە و ئاگەداری‌ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی‌ سەربە وەزارەتەكەی‌ كردووە، نابێت چیتر نووسراو و ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بكەنەوە.

لە بەشێكی گشتاندنەكە هاتووە، تەنیا بەڕێوەبەرایەتیی‌ راگەیاندنی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی‌ پەروەردە گشتییەكان بۆیان هەیە نووسراوی‌ فەرمی‌ و ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكان بڵاو بكەنەوە، بەپێچەوانەوە كەسەكان خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە پێشتر چەند نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە لە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرانەوە وەك نەمانی پشووی شەموو لە دوای تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی قوتابییان كە وای كرد مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕەزایەتی دەرببڕن.