هه‌ڵگورد حیكمه‌ت: ھیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی و سەربازی لەنێوان ھەولێر و بەغدا نییە

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی و سەربازی لە نێوان هەولێر و بەغدا نەكراوە و تا بەغداش بیر لە بەكارهێنانی هێز لە دژی كورد بكاتەوە، كێشەكان چارەسەر نابن.

ئەمڕۆ پێنجشەمممه‌ هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ پێشێلكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌داخراوی نه‌مێنێته‌وه‌‌، به‌ڵام تائێستا هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كراوه‌.

زیاتر گوتی، لە بەغدا بابەتی چارەسەر نەكردنی كێشەی كورد بووەتە كاڵایەك كە لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاری دێنن، بەجۆرێك كام لایەن زیاتر ئەزیەتی كورد بدات، دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەكان بەدەست دێنێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و قسه‌ و گوتارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌یدات، ته‌نیا لێدوانی میدیایین و تائێستا هیچ له‌و لێدوانانه‌ی نه‌بوونه‌ته‌ فه‌رمان له‌سه‌ر نووسراوی فه‌رمی و گوتی، ئه‌گه‌ر عه‌بادی راست ده‌كات، بابێت به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

هەڵگورد حیكمەت ڕای گەیاند، تا بەغدا بیر لە چارەسەری سەربازی و بەكارهێنانی هێز لە دژی كورد بكاتەوە، كێشەكان چارەسەر نابن.