ماکرۆن: کار دەکەین بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و جێگری لە عێراق

ئیمانوێل ماکرۆن سەربازانی فەڕەنسا لە دەوحە به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەدوای کۆتایی ھاتنی داعش بەردەوام دەبن ، کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و جێگری لە عێراق.

ماکرۆن لە وتەیەکیدا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەربازانی فەڕەنسادا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاندووە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پشتگیری کردنی عێراق و دوای قۆناغی کۆتایھاتنی داعش پشتیوانییەکانیان بەردەوام دەبێت.


ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ حکومەتی عێراق  کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و جێگری لە عێراق.

گوتیشی: رێ له‌ پاره‌داركردنی سه‌رجه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌گرین له‌ هه‌ر شوێنێك بن.