هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

پلانی كوشتنی دارێژرابوو

سه‌رۆكی ده‌زگای نووسینگه‌ی پێنج ناسراو به‌ MI5  ي بريتاني ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 6-12-2017 رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بریتانیا توانیویانه‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆركردنی تیرزا مه‌ی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی تۆڕی سكای نیوزی بریتانی، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پلانه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا بۆمبێك فرێ بدرێته‌ نێو شوێنی مانه‌وه‌ی تریزا مه‌ی له‌ داوانگ ستریت و پاشانیش هێرشی بكرێته‌ سه‌ری بۆ كوشتنی .

پۆلیس راشیگه‌یاند : ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ زانیاری ووردیان له‌ باره‌ی ئه‌م پیلانه‌ هه‌بووه‌و به‌دواداچوونیان بۆ كردووه‌.

 

وه‌رگێڕانی: رزگار