‌ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له‌ كه‌ركووك كوژرا

رووداوی كوشتنه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى فه‌یله‌ق بووه‌ و له‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبە


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ڕای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو شاری كه‌ركووك و له‌ گه‌ڕه‌كى فه‌یله‌ق، ڕائیدێکی پۆلیسی کەرکووک کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ رائیدێكی پۆلیس بەناوی سامر عەبدولنەبی جەسامه‌ کە له‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژرا.

لای خۆیانەوە هێزە ئه‌منیه‌كانی كەركووك گەمارۆی شوێنەكەیان داوە و دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژان و روونكردنەوەی هۆكاری تیرۆركردنی.

دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئیرانەوە کە بەڕێککەوتن لەگەڵ گروپێكى ناو یەکێتی كه‌ركووك راده‌ستی ئه‌مانه‌ كران، ڕووداوی کوشتن و ڕفاندن له‌و شاره‌ زیادی كردووه‌.