سه‌فین دزه‌یی: ده‌بێ بنبڕكردنی توندوتیژی بخرێته‌ ناو پرۆسه‌ی خوێندن

سازداني كۆنفرانسێكی دوو رۆژه‌  له‌ ژێرناوی رۆشنبیری و توندوتیژی

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ،  بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی زانستی و زانكۆكان بنه‌بڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بخه‌نه‌ ناو پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ .

له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسێكی دوو رۆژه‌ی له‌ هه‌ولێر سازكرد له‌ ژێرناوی رۆشنبیری و توندوتیژی.

له‌ كۆنفرانسكه‌دا سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خالید دۆسكی ، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، ، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و شاره‌زا له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبری و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئاماده‌بوون

سه‌ره‌تا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌باره‌ی رۆشنبیری و توندوتیژی و هه‌نگاوه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنی توندوتیژی و تیشكی خسته‌ سه‌ر سێكته‌ره‌كانی رۆشنبری و په‌روه‌رده‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌.

پاشان سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی پێشكه‌ش كردو رایگه‌یاند: توندوتیژی له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان بوونی هه‌یه‌ و توندوتیژی به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌بێت له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بوونی هه‌بێت ، بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی زانستی و زانكۆكان بنه‌بڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بخه‌نه‌ ناو پڕۆسه‌ی خوێندن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ قوتابییه‌كانی لێ هۆشیار بكرێته‌و و كار بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.

كۆنفڕانسه‌كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا چوار پانێڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت .

ئاماده‌كردنی رزگار