جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: ده‌بێت كاره‌ساتی دووزخورماتوو به‌جینۆساید بناسێندرێت

پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی دوزخوورماتوو و ده‌وروبه‌ری

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی دووزخورماتوودا هاتووه‌ ئاماده‌كراوه‌ و پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌جینۆساید بناسێندرێت.

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌ری، رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی دووزخورماتوودا هاتووه‌ ئاماده‌كراوه‌ و پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌جینۆساید بناسێندرێت.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2017/12/6، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان، پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دژ به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی دووزخورماتوو ئه‌نجامدرا، كرایه‌وه‌.

پیشانگاكه‌ له‌ ژێر چاودێریی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كونسوڵی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان و قایقمامی قه‌زای دووزخورماتوو و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ئاواره‌بووی دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌ری و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و میوانان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان،  كرایه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار