تەقینەوەیەک لە کەمپی ئاواره‌كانى مەخموور روویدا

3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 7 كه‌سى تریش برینداربوون

تەقینەوەیەک لە کەمپی ئاواره‌كانى مەخموور روویدا
ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون

ئه‌مشه‌و تەقینەوەیەک له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ لە کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان روویداو ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون.

له‌م باره‌وه‌ ڕزگار محەمەد قایمقامی مەخموور، ڕایگەیاند، كاتژمێر 7:15ى ئه‌مشه‌و تەقینەوەیەك له‌نێو باره‌گایه‌ك له‌ كەمپی مه‌خموورى ئاوارەكانی باكوری كوردستان روویداو به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 7 كه‌سى تریش برینداربوون.

تێزانین كەمپی ئاوارەكانى باكورى كوردستان لە شارۆكەی مەخموور لە ساڵی 1994 دامەزراوە و نزیکەی 60 كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێره‌وه‌ دوورە و كوردانی ئاوارەی باكووری كوردستانی تێدا نیشتەجێكراون.