ئەڵمانیا داوا لە عێراق دەکات لەژێر هەژموونی میلیشیاکان بێتەدەرەوە 

ئەڵمانیا داوا لە عێراق دەکات پابەندی یاسا و دەستوور بێت

ئەڵمانیا داوا لە عێراق دەکات لەژێر هەژموونی میلیشیاکان بێتەدەرەوە و پابەندی یاسا و دەستووربێت.

زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە گوتارێکدا، کە لە میانەی كۆڕبەندی بەرلین بۆ سیاسەتی دەرەوەی دامەزراوەی (كۆربەر) پێشکەشیکرد رایگەیاند، لەسەرمان پێویستە سەیری ئەو حەقیقەتانە بکەین، کە لە عێراق هەن.

گوتیشی، پێویستە عێراق لەژێر هەژموونی میلیشیاکان بێتەدەرەوە و لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکاندا دیموکراتییەت و دەستوور بکاتە پێوەر.

پێشتریش هەریەك لە فەرەنسا و ئەمریکا داوایان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق کردبوو، حەشدی شەعبی و میلیشیاکان هەڵوەشێنێتەوە.