په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و ماكرۆن

سه‌باره‌ت به‌ دواین پێشهاته‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گفتوگۆیان ئه‌نجامدا.


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رۆژی دووشه‌كمه‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداو سه‌باره‌ت به‌ دواین پێشهاته‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گفتوگۆیان ئه‌نجامدا.

كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ تره‌مپ و ماكرۆن هاورابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كێشه‌كانی نێوانیان له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 شیاوی باسه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا، دوای دوو رۆژ له‌ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نساو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ دێت.