لۆدریان داوای له‌ ئێران كرد ده‌ست به‌رداری به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ی بێت

قاسمی هیچ جۆره‌ دانوستانێك له‌سه‌ر پرسی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناكرێت


  ژان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ل زیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا، داوای له‌ ئێران كرد كۆتایی به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بهێنێت و ده‌ست به‌رداری به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ی بێت.

 لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند به‌رلین و پاریس به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌رگری كردن له‌ رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران كه‌ ساڵی دوو هه‌زارو پازده‌ له‌نێوان تاران و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیمزا كراوه.

‌ پێشتریش به‌هرا قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاندبوو پێویسته‌ پاریس بزانێت هیچ جۆره‌ دانوستانێك له‌سه‌ر پرسی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناكرێت.