حوسیەكان مەرجێك بۆ رادەستكردنەوەی تەرمی عەلی عەبدولڵا ساڵح دادەنێن

گۆڕانی هەڵوێستی ساڵح بەرامبەر بە میلیشیاكانی ئێران گەورەترین هەڕەشە بوو بەرامبەر بە یەمەن

سەرچاوەكانی سەر بە پارتی كۆنگرەی میللی لە سەنعا رایگەیاند كە میلیشیاكانی حوسی ئێرانی داوایان لە هۆزەكانی سەنحان كردووە كە بەخاك سپاردنی عەلی عەبدولڵا ساڵح سەرۆكی پێشووی یەمەن لە زێدی بابی خۆی لە سەنحان ئەنجام بدرێت بەمەرجێك هیچ رێورەسمێك و مەراسیمێكی بۆ ساز نەكرێت ، ئەو مەرجە بەرامبەر بەوەیە كە تەرمی ساڵح رادەستی هۆزەكە بكرێتەوە .

عەبدولمەلیك حوسی فەرماندەی حوسیەكان خۆشحاڵی خۆی بۆ كوژرانی عەلی عەبدولڵا ساڵح دەربڕی و پیرۆزبایی ئاراستەی لایەنگران و گەلی یەمەنی كرد و سوپاسی خوای كرد بەوەی كۆتایی بە پیلانگێری   و غەدرو خیانەت هات .
روونیشیكردەوە گۆڕانی هەڵوێستی ساڵح بەرامبەر بە میلیشیاكانی ئێران گەورەترین هەڕەشە بوو بەرامبەر بە یەمەن ، بەڵام ئەو پیلانە هەرەسی پێهات لە ماوەی تەنها 3 رۆژدا .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی