به‌وێنه‌وه‌ .. چۆنییه‌تی كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ئاشكرا كرا

كات و شوێنی تیرۆركردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ئاشكرا كرا

راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كان كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی به‌ر له‌ تیرۆركردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشوتری یه‌مه‌نییان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ چۆن له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئه‌نساروڵڵا گه‌مارۆدراوه‌.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری مه‌شهه‌دی یه‌مه‌نی وورده‌كاری نوێی له‌ باره‌ی چۆنییه‌تی كرده‌وه‌ی تیرۆركردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ئاشكرا كرد.

ماڵپه‌ره‌ یه‌مه‌نییه‌كه‌ ده‌ڵێ:  پێش كرداری تیرۆركردنه‌كه‌ نێوه‌ندگیری هه‌ندێك له‌ هۆزه‌كان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرووپی ئه‌نساروڵڵا رازی بێ به‌وه‌ی رێگا بده‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ،سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به‌جێبێڵێ و به‌ره‌و شوێنی له‌ دایك بوونی له‌ سه‌نحان بڕوات.

سه‌رچاوه‌كان ده‌شڵێن: دوای ئه‌وه‌ گرووپی ئه‌نساروڵڵا له‌سه‌ر داوكارییه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح رازی بوون ، ناوبراو به‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی له‌گه‌ڵ كورێكی و دوو له‌سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌نحان ده‌رۆن، دواتر ده‌كه‌ونه‌ نێو بۆسه‌ی چه‌كداره‌كانی گرووپی ئه‌نساروڵڵاوه‌و ده‌ستگیر ده‌كرێن،دوای ده‌ستگیركردنه‌شی ده‌یكوژن و كوڕه‌كه‌شی بریندار ده‌بێ و چاره‌نوسی ئه‌وانی دیكه‌ش نادیاره‌.

وه‌رگێرانی :رزگار

ktvktvktv