برازایه‌كی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح: شیعه‌ حوسییه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆخۆیان كرده‌وه‌

ئه‌و ئاگره‌ دانامركێته‌وه‌

برازایه‌كی سه‌ركۆماری پێشووتری یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، رایده‌گه‌ێنێ ، شیعه‌ حوسییه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆخۆیان كردووه‌ته‌وه‌.

تۆفیق ساڵح ، برازای سه‌ركۆماری پێشووی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح،  له‌ دوای كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كه‌ ده‌كاته‌ مامی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند: كه‌ شۆڕش به‌رده‌وامه‌ و حوسییه‌كانیش له‌ناوده‌چن و هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئه‌و ئاگره‌ دانامركێته‌وه‌.

گوتیشی: شیعه‌ حوسییه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆخۆیان كردووه‌ته‌وه‌.

دوێنێ میدیاكانی جیهان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ،سه‌رۆكی پێشووتری یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن شیعه‌ حوسییه‌كانه‌وه‌ كوژراوه‌.

ئاماده‌كردنی : رزگار