پاپا فرانسیس: چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی

له‌مڕۆدا كۆگاكانی چه‌ك ئه‌تۆمییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان مه‌ترسیی به‌دواوه‌یه‌

پاپا فرانسیس رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان جبه‌خانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی مرۆیی ده‌زانێت.

پاپا فرانسیس له‌ رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌كه‌ی ئاسیادا كه‌ سه‌ردانی بۆرما و به‌نگلادیشی كردبوو، له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كاندا وتی كه‌ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد كۆتایی پێهاتووه‌ و سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك ئامرازێكی پێشگیریی له‌ روودانی جه‌نگ به‌ كۆتایی گه‌یشتووه‌ و بوونی جبه‌خانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان چیتر پاساوی لۆژیكی هه‌ڵناگرێت.

پاپا هه‌روه‌ها  وتیشی: به‌ڕای من ده‌بێت مۆڵه‌ت و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی سنووردار بكرێت، چونكه‌ له‌مڕۆدا كۆگاكانی چه‌ك ئه‌تۆمییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان مه‌ترسیی له‌ناوچوونی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانی به‌دواوه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی