وه‌زیرێكی عێراقی جه‌ڵته‌ی لێدا

به‌ په‌له‌ گه‌ینرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

عه‌بدولفه‌لاح سودانی، وه‌زیری پێشووتری بارزگانی عێراق جه‌ڵته‌ی لێداو گه‌ینرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
عززه‌ت شابه‌نده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سومه‌رییه‌ راگه‌یاندووه‌: عه‌بدولفه‌لاح سودانی، وه‌زیری پێشووتری بارزگانی عێراق له‌ نێو گرتووخانه‌ی به‌یروت له‌ لوبنان جه‌ڵته‌ی لێداوه‌و گه‌ینراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
شابه‌نده‌ر گوتیشی: دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ له‌ نێوان پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی لوبنان و عێراق هه‌بووه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی سودانی بۆ به‌ندیخانه‌كانی عێراق.
له‌ 7ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 عه‌بدولفه‌لاح سودانی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌ستگیرا، له‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه‌ داواكرابوو.
وه‌رگێڕانی :رزگار