به‌ مووشه‌كی كرووز هێرش كرایه‌ سه‌ر ئیمارات

به‌رپرسانی شاری ئه‌بو زه‌بی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌

حووسییه‌كان به‌ مووشه‌كی كرووز هێرشیان كرده‌ وێستگه‌ی به‌راكه‌ی ئه‌تۆمی له‌ شاری ئه‌بو زه‌بی ، یه‌كه‌مجاریشه‌ حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی پایته‌ختی ئیمارات ده‌كه‌ن.

كه‌ناڵی مه‌سیره‌، زمان حاڵی حووسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی حووسی مووشه‌كێكی كرووزیان ئاراسته‌ی وێستگه‌ی به‌راكه‌ی ئه‌تۆمی له‌ شاری ئه‌بو زه‌بی، كردووه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مووشه‌كه‌ ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بخاته‌ڕوو.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی شاری ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به‌رپرسانی شاری ئه‌بو زه‌بی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار