نوسینگەی نوری مالیكی وه‌لامى دەستەی دەستپاكی عێراق ده‌داته‌وه‌

دەستەی دەستپاكی عێراق: هه‌واله‌كه‌  لەرێگای رۆژنامەی "سەباح" بەهەڵە گواستراوەتەوە

لەروونكردنەوەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند" پێشتر هه‌والێك بلاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بەتۆمەتی كۆكردنەوەی سامان بەرێگای ناشەرعی هەریەكە لە ئەیاد عەلاوی و نوری مالیكی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆكی كۆماری عێراق دەدرێنه‌ دادگا، به‌لام هه‌واله‌كه‌ بەشێوەیەكی هەڵە گواستراوەتەوە لەرێگای رۆژنامەی "سەباح"ەوە، كە سەرۆكی دەستە باسی لە بڕیارەكانی پێشوو كردووە كە بۆ راپۆرتەكانی ساڵانی 2016 و 2017 دەگەڕێتەوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق ده‌لێت" لەو دۆسیانەدا كە كراونەتەڕوو باسی جێگرانی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بوو كە ئەوكات درابوونە دادگا، ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە رەتدەكەینەوە".

پیشتر رۆژنامەی سەباح-ی فەرمی بڵاویكردبووەوە، حەسەن یاسری سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، "هەرسێ جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق بەتۆمەتی كۆكردنەوەی سامان لەرێگەی نا شەرعییەوە دەدرێنە دادگا.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وتەبێژی نوسینگەی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بە "سۆمەریە نیوز"ی راگەیاند" تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیان لەلایەن دادگا، یان دەستەی دەستپاكییەوە بەدەست نەگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە" ئەوەی بڵاوكراوەتەوە نیشانەی پرسیاری لەسەر دادەنێین، بەتایبەت كە لەلایەن دەزگایەكی فەرمی راگەیاندنەوە بڵاوكراوە، ئەو بابەتە دوورە لەراستییەوە".