بانكی ناوه‌ندی: مامه‌ڵه‌ به‌م جۆره‌ دراوه‌ مه‌كه‌ن

مه‌ترسی مامه‌ڵه‌كردنی به‌ دراوی Bitcoin ده‌رده‌خات

 
بانكی ناوه‌ندی عێراقی مه‌ترسی مامه‌ڵه‌كردنی به‌ دراوی Bitcoin ده‌رده‌خات، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دراوه‌ به‌كاربهێنێت به‌ یاسای سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئاگاداری خه‌ڵك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی دراوی Bitcoin ترسناكی زۆر هه‌یه،‌ به‌تایبه‌تی له‌رووی هاككردنی ئه‌لیكترۆنی و فێڵكردن، بۆیه‌ مامه‌ڵه‌ به‌و جۆر دراوه‌ مه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا له‌ عێراق ئه‌و بره‌وه‌ی نییه‌.

بانكی ناوه‌ندی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه،‌ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنێت، ئه‌وا به‌ یاسای 39 ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


جێگه‌ی باسه‌، دراوی Bitcoin دراوێكی ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌ سایته‌كان و ئینته‌رنێت مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت، بێئه‌وه‌ی بوونێكی فیزیكی راسته‌قینه‌ی له‌واقیعدا هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ ئینته‌رنێت به‌كار دێت، به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆی كامبریدج ژماره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م دراوه‌ له‌ 2.9- 5.8 ملیۆن كه‌سه‌ له‌ دنیادا.