پۆلیسی هه‌ولێر: هاووڵاتییه‌ك برایه‌كی خۆی به‌ گوللـه‌ ده‌كوژێت

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك شه‌قامی ئه‌لبانی گه‌ڕه‌كی كوران روویداوه‌


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نداوی پۆلیسی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هاووڵاتیه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌كی كۆنی نێوانیان براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت، له‌ راگه‌یه‌نداوه‌كه‌دا هاتووه‌ بكوژ ده‌ستگیركراوه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر، برایه‌كی خۆی به‌ گوللـه‌ ده‌كوژێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "ش. ع. ع" له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌ی كۆن بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و له‌ ئه‌نجامدا براكه‌ی خۆی به‌ ناوی "محه‌مه‌د" كوشتووه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك شه‌قامی ئه‌لبانی گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر روویداوه‌ و راسته‌وخۆ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.

له‌ ئێستاشدا پۆلیس تۆمەتباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر