فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی ئاسمانی و دیپلۆماسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێنێ

هه‌وڵی نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات

فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی ئاسمانی و دیپلۆماسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێنێ ، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌.

به‌ بانگهێشتی فه‌رمی ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بیژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،گه‌یشتنه‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ له‌ كۆشكی ئێلیزێ كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌ردانی شانده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاریس و تێپه‌ڕبوونی به‌ نێو خاكی توركیادا، كرانه‌وه‌ی زیاتری ده‌رگا داخراوه‌كانه‌ به‌ رووی هه‌رێمی كوردستان .

جگه‌ له‌مه‌یش بانگهێشتی نێچێرڤان بارزانی بۆ كۆشكی ئێلیزێ ، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ فه‌ره‌نسا هه‌وڵی نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات ، له‌ هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵێكه‌ بۆ شكاندنی گه‌مارۆی ئاسمانی و دیپلۆماسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار