جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سربیا: ناكرێ‌ ده‌نگی گه‌لی كورد به‌ زه‌بر و زه‌نگ كپ بكرێ‌

گه‌لی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و شه‌رعی خۆی پراكتیزه‌ كردووه‌

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سربیا رایده‌گه‌ێنێ، گه‌لی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و شه‌رعی خۆی پراكتیزه‌ كردووه‌و ناكرێ‌ ده‌نگی گه‌لێكی ئازادیخواز به‌ زه‌بر و زه‌نگ كپ بكرێ‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لاوانی سیاسی سربیا و لاوانی پارتی گه‌لانی ئه‌وروپا، فه‌لاح حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆكی لاوانی سیاسی جیهان به‌شداری كرد و له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ د. ڤاڵدمێر ئۆرلیج،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سربیا كۆبووه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سربیای ڕاگه‌یاند: دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه‌ جینۆساید له‌ هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی كوردستان به‌ده‌ستی هێزه‌ شیعییه‌كان دووباره‌ كراونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. ڤاڵدمێر ئۆرلیج-جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گوتی: گه‌لی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و شه‌رعی خۆی پراكتیزه‌ كردووه‌، ناكرێ‌ ده‌نگی گه‌لێكی ئازادیخواز به‌ زه‌بر و زه‌نگ كپ بكرێ‌، هیواشی خواست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی بچنه‌ نێو گفتوگۆیه‌كی بێ‌ مه‌رج له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار