سه‌رۆك بارزانی: عه‌لى عه‌بدوڵڵا ژیانى خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تكردنى كوردستان

عه‌لى عه‌بدوڵڵا مرۆڤێكى گه‌وره‌ و تێكۆشه‌رێكى دیرین و برا گه‌وره‌ بوو

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له‌ هه‌ولێرى چله‌ى ماته‌مینى عه‌لى عه‌بدوڵڵا جێگرى پێشووى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: عه‌لى عه‌بدوڵڵا مرۆڤێكى گه‌وره‌ و تێكۆشه‌رێكى دیرین و برا گه‌وره‌ و مامۆستامان بوو و ژیانى خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تكردنى كوردستان و حزبه‌كه‌ى. 

سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: له‌ شاخ پرسیارم له‌ عه‌لى عه‌بدوڵڵا كرد، ئه‌گه‌ر رژێم رووخا و كوردستان رزگار بوو كوێ باشه‌ بیكه‌ینه‌ باره‌گاى سه‌ره‌كى مه‌كته‌بى سیاسى، راسته‌وخۆ گوتى: مه‌سیف له‌ هه‌موو شوێنێك خۆشتره‌.