ئه‌مڕۆ 40 رۆژ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا تێپه‌ڕده‌بێت

مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئه‌مڕۆ 40 رۆژ به‌سه‌ر كۆچی دوایی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی و حزبی و حكومی و خانه‌واده‌ی خواڵخۆشبوو مه‌ڕاسیمی چله‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خزمه‌تێكی زۆری به‌ كوردستان كردووه‌ و لە 25/9/2017 لە دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەنگی بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی داوە.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌ ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌یناڵاند به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 24/10/2017 کۆچی دوایی کرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان کرد.