پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 گه‌یشته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

له‌داهاتوودا ده‌خرێته‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان


پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2018 گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مانی عیراق و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایش له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، تائێستا دیارنییه‌ كه‌ پشكی كورد هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ یان ده‌ستكاری كراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی من دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-11-2017 پرۆژه‌یاسای گشتی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2018 گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مانی عیراق و له‌داهاتوودا ده‌خرێته‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

وتیشی: تائێستا دیارنیه‌ كه‌ پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندیكردوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 12.67 بوو، وه‌ك خۆیه‌تی یان ده‌ستكاری كراوه‌.