له‌ به‌سره‌ ده‌ست به‌سه‌ر 18 ملیۆن حه‌بی‌ هۆشبه‌ردا گیرا

لەمێژووی عێراقدا وێنەی نەبووە

فه‌ریق روكن جه‌میل ئه‌لشممه‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ به‌سره‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ به‌نده‌ری‌ ئوم قه‌سر له‌ باشووری‌ به‌سره‌ ده‌ست به‌سه‌ر حاویه‌یه‌كدا گیراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 18 ملیۆن حه‌بی‌ هۆشبه‌ری‌ تێدا بووه‌.

فەرماندەیی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای بەسرە ئاشکرایکرد، لەکاتی پشکنینی بارھەڵگرێکی گوومانلێکراودا لەبەندەری ئوم قەسر کەپێداویستییەکانی خوێندنگەی تێدا بووە، دەستبەسەر حەبەکاندا گیراوە.

وتیشی‌: دواتر به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستی‌ گومرك حاویه‌كه‌مان كردووه‌ و بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ كه‌لوپه‌لی‌ پزیشكی‌ هاورده‌كراوی‌ له‌ وڵاتی‌ هنده‌وه‌ تێدایه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆر لەحەبی بێھۆشکەر بەگەورەترین ھەوڵی ھاوردەکردن و بازرگانیکردنی ماددەی ھۆشبەر دادەنرێت کە لەمێژووی عێراقدا وێنەی نەبووە.