نێچیرڤان بارزانى: كچ له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا پێویستی به‌ خۆشه‌ویستی و ئامێزی دایك و باوكی هه‌یه‌

بۆماوه‌ی 16رۆژ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و تیژی دژی ئافره‌تان راگه‌ێندرا

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و نوێنه‌ر و كونسوڵی وڵاتان و په‌ڕله‌مانتاران و چه‌ندین كه‌سی ئه‌كادیمی و رۆشنبیر و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ هوڵی سه‌عه‌د عه‌بدوڵا مه‌ڕاسیمی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توند و تیژی دژی كچان و ئافره‌تان به‌رێوه‌ چوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌ دروشمی كه‌س جێناهێلین هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی كچان و ئافره‌تان له‌ هۆلی سه‌عه‌د عه‌بدوڵا بو ماوه‌ی 16 روژ راگه‌یاند.

KTV

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وتارێكی په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ستی پێكرد؛ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ به‌ دوور و درێژی باسی له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانى ئافره‌تانی كرد و دوپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بو داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌تان.
له‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانیدا زه‌نگه‌نه‌ ؛ ته‌ركیزی خسته‌ سه‌ڕ هه‌موار كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای باری كه‌سێتی له‌ عیرَاق و په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ به‌ پێشێل كردنی مافی مرۆڤى ناو برد.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى توندی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرت و سه‌باره‌ت به‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕوژه‌ یاسایه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م جۆره‌ یاسایه‌ نه‌ك ته‌نها ئافره‌ت و منداڵ به‌ڵكو مرۆڤبوون ده‌خاته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌و له‌ عێراق دا
 

KTV

له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌و كچ و ئافره‌ته‌ ئێزدییانه‌ى له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا ماون و ئێستاش كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت؛ گووتی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كار بو ئازاد كردنی ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ بكه‌ن و بیانگه‌رێننه‌وه‌ ناو خێزانه‌كانیان كه‌چی هه‌ڵساون یاسایه‌كیان هه‌موار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هیچ وڵاتێكی دنیا بوونی نییه‌؛ راشیگه‌یاند هه‌تا ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ عێراق به‌رده‌وام بێ مروڤبوون له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌دا ده‌بێ
گوتیشی به‌ هاوكاری  (یونێف بی ئه‌ی )له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توندوتیژی سێكسیان به‌رامبه‌ڕ ده‌كرێت.
 

KTV

له‌ به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌كه‌دا كونسولی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پیشكه‌ش كرد وێڕای سوپاسكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و كچان پشتگیری ئه‌مریكایشی بۆ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن له‌و پێناوه‌دا؛ هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند هه‌وڵه‌َكانمان تا ئێستا بو ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هیچ ئافره‌تێك پشت گوێ نه‌خرێت؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ئه‌و سه‌نته‌ر و ناوه‌ندو رێكخراوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ داكۆكی له‌ مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن.

 (دومینیك ماس) كونسولی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: له‌ پاریسیش كه‌مپینێكی له‌م شێوه‌یه‌مان دامه‌زراند بو داكۆكی كردن له‌ مافی ئافره‌تان؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ توند و تیژی له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك تۆ به‌ ئافره‌تێك ده‌لێی تو ناتوانیت كار بكه‌یت بیرو فكری نه‌رێنیت هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئافره‌ته‌كه‌؛ توندوتیژی جه‌سته‌یش له‌ دوای ئه‌مه‌وه‌ دێت.
 

KTV


هه‌ر له‌ درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد و وێرای دوباره‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر مافه‌كانی كچان و ئافره‌تان دوپاتیشی كرده‌وه‌ هه‌وڵه‌َكانمان چڕتر ده‌كه‌ین له‌ پێناو دابین كردنی مافه‌كانی ئافره‌تان و راشیگه‌یاند: لێناگه‌رین مافه‌كانتان بچنه‌ دواوه‌.
 هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ هاوكاری كردنی ئافره‌تان و كچانی كوردستان و به‌رقه‌رار كردنی هێمنی و ئاسایش و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌.
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند:رووداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابڕدوو سه‌لماندیان كه‌ كورد دژی توندوتیژییه‌.
 

KTV

سه‌باره‌ت به‌ فره‌ژنی نێچیرڤان بارزانی گووتی : تا راده‌یه‌كی زۆر باش فره‌ژنیمان سنوردار كردووه‌ به‌ پێی هه‌ندێ مه‌رجی زۆر قورس ئه‌و مه‌رجانه‌ وایانكردووه‌ فره‌ژنی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها راگه‌یاند: ته‌مه‌نی شوكردنی كچه‌كانمان بو هه‌ژده‌ ساڵ به‌رز كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هوكارێك تاكو قوناغه‌كانی خوێندنی به‌ سه‌ركه‌وتووی تومار بكات و بتوانێت خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر پێك بێنن.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌ره‌ڕای دروست كردنی ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و بوونی دووملیون ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هوی شه‌ری داعشه‌وه‌ و به‌م دوایه‌ش رووداوه‌كانی دوای شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر و ئاواره‌بوونی سه‌د و شێت هه‌زار كه‌سی دیكه‌ له‌ كه‌ركوك و خورمات و خانه‌قین به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م ئافره‌تانی له‌بیر بووه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ داكۆكی كردنی مافه‌كانییان.

KTV

سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند: داوا له‌ رێكخراو و كومه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ی له‌م ناوچانه‌ رووبه‌رووی توند و تیژی بونه‌ته‌وه‌ به‌ زووترین كات به‌هانایانه‌وه‌ بچن و به‌لێنیشی دا به‌رده‌وام بێ له‌ كاركردن  و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئافره‌تان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌روچكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌و كچ و ژنانه‌ی دا كه‌ له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش داماون و به‌ڵێنی دا كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گه‌ر ده‌خات هه‌تا یه‌ك ئافره‌ت و كچی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش مابێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ رزگار كردنیان. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ هێزه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی عێراق كرد تاڕێگر بن له‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌ كه‌ رێگا به‌ خێزانه‌كان ده‌دات كچ له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به‌ شوو بدرێت ؛ گوتی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ پێویستی به‌ خوشه‌ویستی و ئامێزی دایك و باوكی هه‌یه‌ ؛ 
داوامان له‌ هێزه‌ پیشكه‌وتووه‌ عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ رێگربن له‌ په‌سه‌ند كردنی ‌وئه‌م یاسایه‌
 له‌ كۆتای قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دوباره‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا به‌ ئافره‌تان و خه‌ڵَكی كوردستان كه‌ له‌ به‌رقه‌راركردنی هێمنی و ئارامی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن.