بەغدا داوای باج و ڕسومات لەسەر شمەك و كەلوپەكانی كوردستان دەكات

لەبازگەكانی عیراق بەهانە بۆ بازرگانان‌ و ئەو شۆفێرانەی هەرێم دروستدەكرێت‌


ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایدەكات، بەغدا گرفت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌ و پارێزگاكانی ناوەڕاست‌ و خوارووی عیراق دروست دەكات.

بەختیار محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بارزگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ناكرێت باج‌ و ڕسومات لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی عیراق و هەرێم دابنرێت، بەڵام بەغدا داوای باج و ڕسومات لەسەر شمەك و كەلوپەكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە هاوردەی ناوەڕاست‌ و باشووری عیراق دەكرێن.

وتیشی: لەبازگەكانی عیراق بەهانە بۆ بازرگانان‌ و ئەو شۆفێرانەی هەرێم دروستدەكرێت‌ و پێیان دەوترێت دان بەمۆڵەتەكانی هەرێمدا نانرێت، كاتێكیش وەبەرهێنەران سەردانی بەغدا دەكەن، پێیان دەوترێت پێدانی مۆڵەت ڕاگیراوەو مۆڵەتیشیان پێنادرێت.