حكومه‌تی عێراق بڕی نیو ملیار یۆرۆ قه‌رز له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت

قه‌رزه‌كه‌ نیو ملیۆن یۆریه‌

حكومه‌تی عێراق قه‌رز له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هه‌میشه‌ پابه‌ندبوونی خۆی به‌ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

ماهر جۆهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌م له‌ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ به‌ بڕی ٤٥ یۆرو ده‌بێت كه‌ بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌ مووسڵ ته‌رخان ده‌كرێت،كۆی قه‌رزه‌كه‌ش نیو ملیۆن یۆریه‌.

ماهر جۆهان ورده‌كاری زیاتری له‌ باره‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی سووی قه‌رزه‌كه‌ نه‌خسته‌ڕوو.

له‌ مانگی شوباتی رابردوودا، عێراق رێككه‌وتنێكی بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزێك له‌گه‌ڵ بانكی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا واژوو كرد كه‌ بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وته‌كان ته‌رخان كرابوو.

ئاماده‌كردنی:رزگار