له‌ هندستان فتوای كوشتن بۆ كچه‌ ئه‌كته‌رێك ده‌رده‌چێت

" یه‌ك ملیۆن 500 هه‌زار دۆلار" ته‌رخانكردووه‌

حزبی بهاراتیا جاناتایه‌ له‌ ویلایه‌تی هاریانا له‌ باكووری هندستان  خه‌ڵاتێكی به‌بڕی " یه‌ك ملیۆن 500 هه‌زار دۆلار" ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی" دیبیكای بادۆكۆنی"  كچه‌ ئه‌كته‌ری فیلمی بادمافاتی بكوژێت.

دیبیكای بادۆكۆنی  به‌شداری له‌ فیلمێك كردوه‌ كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان شاژنێكی هندۆسی و ده‌سه‌ڵاتدارێكی مسوڵمان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌لای داب ونه‌ریتی هندۆسییه‌كانه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ فه‌توای كوشتن بۆ ئه‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش دراوه‌ كه‌ بڕیاربوو له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما به‌مزووانه‌ په‌خشبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ راگیراوه‌ .

  سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی