له‌ باشووری كه‌ركوك هێرشكرایه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ وڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌

ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ باشوری كه‌ركوكـ په‌لاماری بازگه‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كانیاندا و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ وڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: له‌سنوری گوندی (شۆراو - نه‌وتی زه‌مبور)ـی قه‌زای (داقوق)ـی باشوری كه‌ركوكـ ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری نه‌ناسراو په‌لاماری بازگه‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كانیاندا بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ وڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: زیانه‌كانی میلیشیا شیعه‌كان نه‌زانراون و به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كان هێزێكی زۆریان به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌ پێكردووه‌.

داڕشتنه‌وه‌: رزگار